كۆمپانیای سه‌فره‌ بۆ بازرگانی گشتی، پیشه‌سازی و پاراستنی خۆراك له‌ساردیدا / سنووردار
له‌به‌رواری ٧\٣\٢٠٠٢ له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ڕێز ( شریف رسول سعید ) دامه‌زراوه‌. ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ شاری سلێمانی له‌كوردستانی عێراق و له‌ئێستادا خاوه‌نی ٩ لقه‌ له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان دا. كۆمپانیای سه‌فره‌ بریكاری چه‌ندین كۆمپانیا گه‌وره‌ی ئێران و توركی و ئه‌رده‌نی یه‌ له‌كوردستانداو یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دابه‌شكردنی خواردن كه‌خاوه‌نی نزیكه‌ی ٢٥٠ كارمه‌ند و زیاتر له‌ ٧٠٠٠ خاڵی فڕۆشتن و نزیكه‌ی ١٠٠ سه‌یاره‌ی دابه‌شكردن و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌، سه‌فره‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ (له‌ تامێكی خۆش، ته‌ندروستیه‌كی باش )وه‌ هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ هه‌وڵی داوه‌ باشترین به‌رهه‌م هاورده‌ی كوردستان و پێشكه‌شی كڕیاره‌كانی بكات